پزیشكێکی ئێرانیی دانیشتووی سۆئێد، له مانگی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵه‌وه له زیندانی ئێڤین‌دا ڕاگیراوه و ئێستا مانی له خواردن گرتووه.
ئه‌حمه‌دڕه‌زا جه‌لالی، پزیشكی ئێرانیی دانیشتووی سۆئێد له ڕۆژی 5ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ له شاری تاران ده‌سبه‌سه‌ركرا و پاشان بۆ زیندانی ئێڤین گواسترایه‌وه.
وی‌دا مێهران‌نیا هاوسه‌ری ئه‌م به‌ندكراوه ڕایگه‌یاند، ئه‌وه یه‌كه‌م جارە ده‌ڵێم هاوسه‌ره‌كه‌م له زیندانی ئێڤین به‌ندكراوه و ماوه‌ی ١٠ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌حمه‌دڕه‌زا جه‌لالی، توێژه‌ری زانكۆی پیرمێنتۆ له ئیتالیا به تۆمه‌تی “هاوكاریی كردنی دوژمن” ماوه‌ی ٧ مانگی ڕه‌به‌ق له ژووری تاکەکەسیی كرابوو.
پارێزه‌ری ناوبراو ڕایگه‌یاند كه په‌روه‌نده‌ی ئه‌منیه‌تییان بۆ جه‌لالی دروست كردوه.
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یان له هاوسه‌ری ناوبراو كردوه و كه بێده‌نگ بێ و له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتووێژ نه‌كا.
هه‌روه‌ها وی‌دا هاوسه‌ری جه‌لالی ده‌ڵێ، لێكۆڵەرەكه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی لێ كردووه و پێیان گوتووه ئێعدامی ده‌كه‌ین.
شایانی باسه كه دكتور جه‌لالی پێشێنه‌ی كاری له وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمان و خۆشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران‌دا هه‌بووه و له پڕۆژه‌كانی لێكۆڵینه‌وهدا هاوكاریی ناوه‌ندی پزیشكیی ئێرانی كردوه.