سه‌رۆكی كومیته‌ی پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نای ئا‌مریكا ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له‌ناكاوی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، قه‌یرانی لێده‌كه‌وێته‌وه و شیمانه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ كه ده‌وڵه‌تی داهاتووی ئا‌مریكا ئه‌م سیاسه‌ته نه‌گرێته‌پێش.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، سه‌ناتۆر باب كوركێر له وتووێژێكدا به ڕۆژنامه‌ی وال سترایتی گوت، “دڕاندنی ڕێكه‌وتنی ناوكیی ئێران له سه‌ره‌تای كاره‌وه، به بڕوای من ڕوونادا”.
ئه‌م سه‌ناتۆره پله‌به‌رزه‌ی كۆماریخوازه‌كان له درێژه‌دا گوتی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه دوناڵد ترامپ به هه‌موو تواناوه هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران بدا، بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێران ده‌ستی به چه‌كی ناوكی ڕانه‌گا.
ئێران و ٦ زلهێزه‌كه‌ی جیهان واتە ئا‌مریكا، بریتانیا، فه‌رانسه، ڕووسیه، چین و ئاڵمان، كۆتایی مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٤ له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن كه ئێران به‌رنامه‌ی ناوكیی وڵاته‌كه‌ی به‌رته‌سك بكاته‌وه و ئه‌وانیش به‌شێك له گه‌مارۆكانی له‌سه‌ر هه‌ڵگرن.
ترامپ له ڕه‌وتی ته‌بلیغاتی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌ركۆماری، وێڕای ڕه‌خنه‌ی توند له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمیی ده‌وڵه‌تی ئۆباما له‌گه‌ڵ ئێران، گوتبووی ئه‌گه‌ر ده‌نگ بۆ سه‌ركۆماری بێنمه‌وه كۆماری ئیسلامیی ئێران دووباره دێنمه‌وه سه‌ر مێزی وتووێژ.
شایانی باسه كه ده‌وڵه‌تی نوێی ئا‌مریكا ڕۆژی یه‌كی ڕێبه‌ندان ده‌ست به كاره‌كانی خۆی ده‌كا.