ڕێبه‌رێكی پله به‌رزی داعش له شاری ڕه‌قه‌ی سووریه كوژرا.
هاوپەیمانی نێونەتەوەیی به ڕێبه‌ریی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له شاری ڕه‌قه‌ی سووریه، یه‌كێك له ڕێبه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی واته داعش كوژرا. مه‌حموود عیساوی یه‌كێك له ڕێبه‌رانی پله‌به‌رزی داعش و یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ڕۆڵی گرینگی له فێركردن و ڕاهێنان و به‌شی ماڵیی داعشدا هه‌بوو، له هێرشێكی ئاسمانی‌دا كوژرا.
مه‌حموود عیساوی له شاری ڕه‌قه، بنكه‌ی سه‌ره‌كیی داعش له باكووری سووریه كوژرا. ناوبراو 16مین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی داعش بوو كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی به ڕێبه‌ریی ئا‌مریكا كوژرا.