پێنج خەساری بواره کۆمەڵایەتییەکان لە پارێزگای کرماشان، ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد.
به‌پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌کان، لە ماوه‌ی ٩ مانگی ئەمساڵدا، ڕێژه‌ی ده‌سبه‌سه‌رکراوان لە پارێزگای کرماشان سه‌دی ٤٦ زیادی کردووە.
ئه‌و ده‌سبه‌سه‌رکراوانه، تاوانگەلی کوشتن، خیانەت لە ئەمانەت، ساختەکاری، دزی و چەقۆکێشیان ئەنجام داوە.
جێگری هێزی ئینتیزامیی کرماشان وێڕای ئاماژه بە به‌رزبوونه‌وه‌ی ئەو تاوانانە بە نیسبەتی ساڵی ڕابردوو، ڕایگەیاند: “کوشتن سەدی ٩، ساختەکاری سەدی ٧٣، چەقۆکێشی سەدی ٥٦ و خیانەت لە ئەمانەتیش سەدی ١١٣ بەرز بوونەتەوە”.
بەپێی ئاماری پۆلیس، ڕێژەی ئەو که‌سانه‌ی کە بە هۆکاری جیاجیا دەستیان داوەتە خۆکوژی سەدی ٣٣ به‌رزبۆته‌وه که سەدی ٨٠ی ئەنجامدەرانی تاوانەکان، کەسانی بێکار بوون.











