جێگری پێش‌گرتن به ڕووداوه‌كانی تاوانی دادگوسته‌ریی ئیلام گوتی، ئیلام له بواری ته‌ڵاق له ئاستی ئێران‌دا له پله‌ی ٣٠ دایه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كانی پارێزگای ئیلام، جه‌عفه‌ر داراب‌خانی، ڕۆژی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له ئیلام گوتی، له ته‌نیشت هه‌موو شته باوه‌كانی كۆمه‌ڵگا شتی ناباویش هه‌یه، بۆ نموونه له كۆنه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك كارێكی خراپی كردبا به شێوه‌ی توندوتیژ وه‌ڵامی ده‌درایه‌وه، به‌ڵام ئێستا تاوانبار ده‌نێرنه شوێنه تایبه‌تییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ریی ڕیشه‌یی كێشه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌ڵاق وه‌ك كێشه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دوو كه‌س به هه‌ر هۆكارێك بێ پێكه‌وه ژیان ناكه‌ن و لێك جیاده‌بنه‌وه.
ناوبراو زۆربه‌ی هۆكاره‌كانی ته‌ڵاقی بۆ ئیعتیاد و بێكاری گه‌ڕانده‌وه و گوتی، به‌شی هه‌ره زۆری جیابوونه‌وه‌كان له ماوه‌ی ٥ ساڵی سه‌ره‌تای ژیانیاندا ڕوو ده‌دا.
داراب‌خانی هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه پارێزگای ئیلام له بواری ته‌ڵاق له ئاستی ئێران‌دا له پله‌ی ٣٠ دایه.











