دادستانی گشـتیی تاران ڕایگەیاند ٧٠کەس بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتانی دژ بە ڕێژێمی ئێران لە زیندانەکانی ئێران دان.
بهپێی ڕاپۆرتی میزان ئانلاینی سەربە دەزگای قهزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە شەوی سێشەممە بڵاویکردەوە، عەباس جەعفەری دادستانی گشـتیی تاران گوتویەتی ٧٠ کەس لە بواری جیاجیا سیخوڕیـیان بەسەر وڵاتەکەیدا کردوە و زانیاریـیان لە بواری ناوکی و لەشکری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری بۆ دوژمنانی ئێران گواستۆتەوە.
ناوبراو ههروهها ڕایگهیاند که ئەوانە هەموویان لە زیندانەکانی تاراندا ڕاگیراون، بەڵام سهبارهت به ماوەی حوکمەکانیان هیچ زانیارییهکی نهدا که بۆ کام وڵات سیخوڕییان کردوه.
ئەوه یەکەم جارە دەزگای قهزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایبگەیەنێ که ژمارەیهکی زۆر بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتان زیندانی کراون.
شایانی باسه لە ١٨ی مانگی بهفرانباری ساڵی ڕابردوودا، دادستانی گشتیی تاران گوتی، ٦ کەس حوکمی ١٠ سـاڵ زیندانیان بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ ئامریکا بۆ بڕاوهتهوه.