پاشنیوەڕۆی ١٤ بەفرانبار رێورەسمێکی فەرهەنگی و ئەدەبی بە بەشداری بەشێک لە نووسەران و هۆگرانی ئەدەبیات لە ناوچەی لەیلاخ و سەوڵاوا و ئەنجومەنی ئاوێنەی سنە، لە شاری دێولان بەڕێوەچوو.
ڕێکخراوی فەرهەنگی و ئەدەبی رچەی لەیلاخ لە درێژەی چالاکییەکانیدا کۆڕە شێعرێکی لە ژێر ناوی “زستانە شێعری لەیلاخ” بۆ قەڵبەدستان و شاعیران لەو دەڤەرە پێکهێناو ، چەندین شاعیری خەڵکی شاری سنەو سەوڵاواش تێدا بەشداربوون.
ڕێکخراوی فەرهەنگی و ئەدەبی ڕچە لەسەر بناغەی ئەنجومەنی ئەدەبی لەیلاخ دامەزراوەو تا ئێستا کۆمەلێک چالاکیی فەرهەنگی بەڕێوە بردوە.
پاڵنەری لە مێرمنداڵان و لاوان بۆ گرینگی دان بە زمان و کلتووری نەتەوایەتی ، بەڕیوەبردنی دانیشتنی حەوتووانە بە مەبەست تاوتوێ کردنی بابەت و بەرهەمی ئەندامان لە چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوەیە.
شایانی باسە لە کۆتایی ئەو رێورەسمەدا شانۆیەکی تەوساویی پیشاندرا.











