بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی قانوونیی پارێزگای ورمێ گوتی، لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردوودا ٥ کەس بە هۆی لێچوونی گاز و ٤٤ کەسی دیکەش بە هۆی سووتان لەو پاریزگایە گیانیان لەدەست داوە.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان له پارێزگای ورمێ، ڕه‌سووڵ ڕه‌وشه‌نی وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه گوتی، له ماوه‌ی ٨ مانگی رابردوودا ٤ كه‌س به هۆی گازه‌وه خنكاون.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی ئاماری سووتان له‌م ماوه دیاریكراوه‌دا له پارێزگای ورمێ ٤٤ كه‌س بووه كه ئه‌م ڕێژه‌یه له‌چاو ساڵی پێشوو ٢٠ كه‌س به‌رزبۆته‌وه كه له‌م ڕێژه‌یه ١٧ كه‌سیان پیاو و ١٧ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش ژن بوون.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شه‌ڕ، ئه‌مساڵ ١٨ هه‌زار و ٤٨٢ كه‌س سه‌ردانی پزیشكی قانوونیی پارێزگایان كردوه كه له چاو ساڵی پێشوو هه‌ندێك دابه‌زیوه و له‌م ڕێژه‌یه ٤ هه‌زار و ٥٤٢ كه‌سیان ژن و ١٣ هه‌زار و ٧٠٤ كه‌سیش پیاو بوون، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ڕێژەی ژنان له‌چاو ساڵی ڕابردوو سه‌دی ٢ به‌رزبۆته‌وه.
ڕه‌وشه‌نی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له ماوه‌ی ٨ مانگی ڕابردوو كرد و گوتی له ماوه‌ی ٨ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا سه‌دی ٢١ زیانه‌كان له شاری ورمێ و كه‌مترینیان له شاری تیكاب بووە كه ڕاده‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵ بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی قانوونیی پارێزگای ورمێ گوتی، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان له ماوه‌ی ٨ مانگی ڕابردوودا به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆوە ٥٢٦ كه‌س كوژراون كه له چاو ساڵی ڕابردوو سه‌دی ١٨ به‌رزبۆته‌وه. ئه‌م ڕووداوانه سه‌دی ٧٩ی له‌لایه‌ن پیاوان و سه‌دی ٢١یان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه ڕووی داوه.











