كه‌سێكی خه‌ڵكی پاكستانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان به تۆمه‌تی هه‌واڵگریی له سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی ئاڵمان ـ ئیسراییل و سیخوڕی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران، له شاری بێرلین دادگایی كرا. دادستانی فیدراڵی ئاڵمان پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه ناوبراو تاوانباره.
به‌پێی ڕاپۆرتی دویچه‌وێله، په‌روه‌نده‌ی ئه‌م سیخوڕه ته‌مه‌ن ٣١ ساڵه‌یه له نێوڕاست مانگی دیسامبری ساڵی‌٢٠١٦ له دادستانی فیدراڵ له كارلێسرۆهه كرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئاڵمان، ئه‌م سیخوڕه پاكستانییه لانیكه‌م ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له یه‌كه‌كانی زانیاریی كۆماری ئیسلامیی ئێران كاری كردوه. ناوبراو به تۆمه‌تگه‌لی سیخوڕی له‌سه‌ر ڕاینهۆڵد، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی ئاڵمان ـ ئیسراییل و کەسانی ده‌ورووبه‌ری و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر مامۆستای زانكۆیه‌كی باڵای ئابووری له پاریس كردبوو.
ئه‌م سیخوڕه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له مانگی ژوئیه‌ی ساڵی ٢٠١٦ له شاری “بێرێمێن” ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو و له‌و كاته‌وه تا ئێستا له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دا بووه.
ناوبراو له پێناو وه‌رگرتنی پاره، سیخوڕیی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران كردوه. دادگای ئاڵمان ناوی ئه‌م كه‌سه‌ی به “مسته‌فا ح” بڵاوكردۆته‌وه.
ڕاینهۆڵد پێشتر به ڕۆژنامه‌ی بیڵدی ئاڵمانی گوتبوو، “من هه‌میشه و به ئاشكرا سه‌باره‌ت به كۆماری ئیسلامیی ئێران قسه‌م كردوه” هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی دیكه ده‌ڵێ، ئێرانییه‌كان فشار بۆ ڕه‌خنه‌گرانیان دێنن.
شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه 5 ساڵ زیندان بۆ مسته‌فا ح ببڕدرێته‌وه.