تورکه‌مه‌نستان هەناردەی گازی سروشتی خۆی بۆکۆماری ئیسلامیی ئێران سنووردارکرد، ئه‌وه له‌حاڵێکدایه تاران سه‌ره‌ڕای ڕێککه‌وتن، پاره‌که‌ی به عیشق ئاباد نه‌داوه.
وەزارەتی دەرەوەی تورکه‌مه‌نستان ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند ئێران شکستی هێناوە لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بۆ دانەوەی ئەو قەرزانەی لە ساڵی ٢٠١٣ وە لەسەری کۆبووەتەوە. کاربەدەسـتان دەڵێن، لە ١ ی مانگی یەکەوە هەناردەی گازەکەیان بۆ ئێران سنووردارکردوە، بەڵام بە تەواوی ڕانه‌گیراوه.
هەرچەندە حکومەتی تورکه‌مه‌نستان بڕی پارەکەی ئاشکرا نەکردوە، بەڵام دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕه‌سمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێن، نزیکەی ٢ میلیار دۆلارە. هه‌ره‌وها تورکه‌مه‌نستان دەڵێ ئێران ساڵی ڕابردوو بەڵێنی دابوو قەرزەکانی بداتەوە، بەڵام ته‌نیا بەڵێنی بووه.
شایانی باسه که ساڵی ١٩٩٧ لولەیەکی هەناردەکردنی گازی سروشتی لە نێوان تورکه‌مه‌نستان و ئێران ڕاکێشرا و هەروەها ساڵی ٢٠١٠ لولەیەکی دیکەش ڕاکێشرا. بەم دوو لولەیە تورکه‌مه‌نستان دەتوانێ ساڵانە ١٢ میلیاردی سێ جا گازی سروشتی بۆ ئێران بنێرێ.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی ئەسۆشێتێد پـرێس دەڵێ، لە ساڵی ١٩٩٧ وە تورکه‌مه‌نستان گازی سروشتی هەناردەی ئێران دەکا، بەڵام هەندێـک جار لە وەرزی زستاندا نرخەکەی بەرزدەبێتەوە. ساڵی ٢٠٠٦ تورکه‌مه‌نستان هەناردەی گازەکەی ڕاگرت و نرخەکەی بۆ ٩ هێند بەرزبکرێتەوە، پاش ماوەیەکی کورت کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش قه‌بووڵی کرد.