عه‌لی فه‌تحی
نیوکاتژمێر به‌ر له هاتنی میوانه‌کان گه‌یشتبوومه ژووری مه‌راسیم. سه‌یرم کرد جیا له ئاڵا و ئاڕمهکان، وێنه‌ی یه‌ک له شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه‌ی به‌ر درگای قه‌ڵای دێموکرات له‌سه‌ر مێزێک داندرابوو. چاوم به کیژێکی خه‌مبار که‌وت. له‌ته‌نیشت مێزه‌که راوه‌ستابوو. سڵاوم کرد و ده‌ستم له‌نێوده‌ستی نا.
– خانمه جوانه چۆنی؟
– باشم، زۆر سپاس. من شه‌کیلام، کچی شه‌هید عه‌لی قۆیتاسی.
ته‌زوویه‌ک به له‌شمدا گه‌ڕا. سه‌ری کڕنۆشم دانه‌واند و گه‌رم له باوه‌شم گرت. به‌ڵێ ئه‌و کچی شه‌هیدێک بوو. ئه‌و شه‌کیلا بوو که دوو رۆژ پێشتر به‌سه‌رهاتی ژیانیم تا راده‌یه‌ک بیستبوو.
مه‌عمووریه‌تی کاری من، به‌خێرهێنانی میوانه‌کان دیاری‌کرا.
هه‌ستێکی قورس روحمی داگرتبوو. خه‌ڵک پۆل پۆل ده‌ستیان به هاتن بۆ مه‌راسیمه‌که کرد.
ـ روحی شه‌هیدان شادبێ…
پیر و گه‌نجم به‌رده‌وام ده‌دیت، خه‌فه‌تبار به‌ره‌و ژووره‌که ده‌چوون.
نیو کاتژمێری خایاند. ژووری پرسه پڕ له خه‌ڵک بوو، له هه‌موو چین و توێژێک. دیسان وه‌بیر ئه‌و رسته جوانه، به‌ڵام حهسڕهتباره که‌وتمه‌وه:
” ئه‌وجاریش شه‌هیده‌کان له ده‌وری یه‌کتر کۆیانکردینهوه”.
دێموکراته لێکدابڕاوهکان، کۆمه‌ڵه چه‌ند که‌رته‌کان، چه‌پ و راست و ئاییندار و بێ ئایینه‌کان، کورتی ببڕمه‌وه کورده به‌هه‌سته‌کان به‌پانه‌وه هاتبوون.
له پشت میکرۆفۆنه رهنگاوڕهنهکان کۆڵێک وتار پێشکه‌ش کران و په‌یام خوێندرانه‌وه، هه‌رکام به ئه‌ده‌بیاتی تایبه‌تی خۆی. کۆماری ئیسلامی ئێران مه‌حکووم کرا و وه‌کوو تاوانباری سه‌ره‌کیی ته‌قینه‌وه‌کانی به‌رده‌رکی قه‌ڵای دێموکرات له کۆیه ده‌ستنیشانکرا.
نۆره گه‌یشته شه‌کیلا. ئه‌و جوانکیله خه‌مباره‌ی کاتژمێرێک پێشتر دیتبووم. بێده‌نگییه‌کی سه‌رنجڕاکێش ژووره‌که‌ی داگرت. شه‌کیلا له پشت میکرۆفۆن بوو.
ـ من شه‌کیلام، کچی عه‌لی قۆیتاسی. سڵاو و رێزم هه‌یه بۆ هه‌موو ئێوه هاوڕێیانی باوکی شه‌هیدم.
ئینسان نه‌یده‌زانی سه‌یری شه‌کیلای خه‌مبار بکا یا گوێ له وشه پڕلهههستهکانی بگرێ. ئه‌و هه‌شت ساڵان، له‌گه‌ڵ دایکی رێگای تاراوگه‌نشینیی گرتبووه‌به‌ر. کاتێک قسه‌ی ده‌کرد، سیمای هه‌شت ساڵ له‌وه پێشی باوکی، هێشتا له مێشک و خه‌یاڵیدا ده‌هات و ده‌چوو. ئه‌و به سۆزێکی پڕ له هه‌ست له‌گه‌ڵ باوکی ده‌دوا. فرمێسک و خه‌م تێکه‌ڵ به ئاخاوتنی ببوون.
ـ باوکم هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌رزی کوردستاندا فیدا کرد. باوکم درێژه‌ده‌ری رێبازی شه‌هیدان بوو. ئه‌و خۆی تێکه‌ڵ به کاروانی شه‌هیدان کرد.
کاتێک هه‌ناسه‌ی پڕ له حه‌سڕه‌تی هه‌ڵکێشا، به‌ده‌م هه‌نیسکی گریانه‌وه، دووباره ده‌ستی به خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ی کرد.
ـ باوکم تاجی ئیفتیخاره به سه‌رمه‌وه..
به بیستنی وشه‌ی تاج، بۆ ساتێک بیرم له شاجوانه‌کانی جیهان کرده‌وه. هه‌ستم کرد شاجوانی من، شهکیلاکانن، مناڵانی بێبه‌شکراو له سۆزی دایک و باوکه‌کانن…. ئاخ شاجوانه‌که‌م شه‌کیلا، تاکه‌ی مه‌رجی شاجوانیی کیژانی نیشتمانم، ده‌بێ بێکه‌سبوون بێ؟! هه‌موو میوانانی نێو ژووره‌که کاتێک فرمێسکی شهکیلایان بینی و گوێیان له تاجی ئیفتیخار بوو، ئه‌سرین له چاوانیاندا قه‌تیس ما. شه‌کیلا درێژه‌ی به په‌یامه‌که‌ی دا. یه‌ک رسته‌ی گوت که خۆی له خۆیدا رۆمانێکی پڕ له تراژێدیا بوو و بارته‌قای قورسایی هه‌موو رۆمانه‌کانی جیهان. نزایه‌ک بوو بۆ هه‌ڵته‌کاندنی کورسیله‌ی هه‌موو خواکانی نیهان. خۆزگه‌یه‌ک له‌نێو دڵ و ده‌روونی هه‌موو هه‌ژاره‌کان.
ـ مردن و سه‌رشۆڕی بۆ ئه‌وانه‌ی بێباوکیان کردم.
شه‌کیلا به ئه‌سپایی، بێماڵاوایی، رۆیشت.
خێرا دوای ئه‌و نۆره‌ی موژده هات. ئه‌ویش شاجوانێکیتر، ئه‌ویش کچه شههیدێکیتر.
ـ من موژده‌م. من نوێنه‌ری راسپێردراوی ئێوه‌م. به‌ناوی هه‌موو ئێوه ئازیزان ده‌خوازم چه‌پکه‌گوڵێک پێشکه‌ش به شه‌کیلا بکه‌م و موژده‌یه‌ک به خه‌ڵات.
ژووره‌که‌م وه‌کوو ده‌ریایه‌کی تۆفانی که‌وته‌به‌رچاو. هه‌سته‌کان شه‌پۆلیان ده‌دا. له‌گه‌ڵ شه‌کیلا گریان و له‌گه‌ڵ موژده، چاوه‌ڕوانی موژده.
ـ من لێره ده‌خوازم به شه‌کیلا بڵێم، چۆن خاکی کوردستان‌مان هه‌موو رۆڵه‌کانی نیشتمان له باوه‌ش ده‌گرێ، چۆن حیزبی دێموکرات بۆ ئێمه ماڵێک بوو، باوک و دایک بوو، بۆ من و هه‌موو کچ و کوڕه شه‌هیده‌کان، بۆ تۆش شه‌کیلا گیان، هه‌روا ده‌بێ. بۆیه دڵگران مه‌به. تۆ وه‌ک خۆت گوتت شانازی بکه کچه شه‌هیدی، شه‌هیدێک بۆ حیزب، شه‌هیدێک بۆ کوردستان، که ژیان و گیانی به‌خشی…
به موژده‌ی موژده، ده‌ریای شه‌پۆلاوی ساڵۆن هێوربۆوه. موژده‌ی کچه شه‌هید، وه‌کوو شاجوانی دوێنێی کچه شه‌هیده‌کان، ده‌سکێ گوڵی پێشکه‌ش به شه‌کیلا کرد و له ئامێزی خۆیدا لاواندییه‌وه.
پرسیارگه‌لێک له دڵ و زه‌ینی ئێمه‌ی دژبه‌رانی ههڤدوودا بۆ جارێکی‌تریش دووپات بوونه‌وه:
دابڕان و په‌رشوبڵاوی ئێمه‌ی کورد تا که‌ی؟ به‌تایبه‌ت ئێمه‌ی پێشڕه‌وی خه‌بات بۆ رزگاریی نیشتمان! ده‌بێ بۆ شاجوانه بێنازماوهکانمان، بۆ وه‌چه‌ی داهاتوومان، له ده‌فته‌ری مێژوودا چ بنووسین؟ ئاخۆ، ته‌نیا شه‌هیده‌کانمان له یه‌کتر کۆماندهکهنهوه؟
لە ژماره ٦٩٥ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه