بنکەی ئەدەبی و فەرهەنگیی “بەڕۆژە” لە شاری بانە ڕایەگەیاند لە وەرزی زستاندا، فستیڤاڵێکی فەرهەنگی و ئەدەبی بۆ مێرمنداڵان لە تەمەنی ٨تا ١٥ ساڵان بەڕێوە دەبات.
بنکەی فەرهەنگی و ئەدەبی “بەرۆژە”ی بانە بە بڵاوکردنەوەی بانگەواێیک داوای لە مێرمندالانی بانەیی کردووە کە بە ناردنی بابەتەکانیان لە بواری چیرۆک و شێعری کوردی سەبارەت بە زستان لەو فستیڤاڵەدا بەشداریی بکەن.
مەبەست لە بەڕێوەچوونی فستیڤاڵی زستانی بۆ مێرمنداڵان ئەوەیە ببیتە هۆی دەرکەوتنی لێهاتوویی و توانایی مێرمنداڵان لە بواری نووسین و ئەدەبیات و هەروەها گەشە پێدان بە زمانی زگماکی.
بڕیارە لەو فستیڤاڵەدا وێڕای سەرنجدان بە سەرجەم بابەت و نووسراوەی مێرمنداڵان، نموونە بەرچاوەکان بە ئامادەبوونی قەڵەمبەدستان و نووسەران بخوێنرێنەوەو خەڵات بکرێن.











