بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە نێوخۆی وڵات، رۆژی١٠ی به‌فرانبار، محەمەد مەعڕووفی خه‌ڵکی پیرانشار، ئه‌ندامی دڵسۆز و له‌مێژینه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
محەممەد مەعرووفی ساڵی ١٣٣٦ی هه‌تاوی له ئاوایی گه‌سگه‌سک سه‌ربه پیرانشار له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینی و خوێنده‌وار له دایک بووه و، له سه‌رده‌می بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری ٤٦ ـ ٤٧ ی هه‌تاوی دا لە هەڕەتی لاویەتیدا هۆگری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەی دەبێ و، هەروەها برایەکی لە سەروبەندی شۆرشی ٤٦-٤٧ی دێمۆکرات شەهید دەبێ.
ناوبراو له سه‌روبه‌ندی خۆپێشاندانه‌کانی گه‌لانی ئێران به دژی حکومه‌تی په‌هله‌وی له ساڵه‌کانی ٥٦ ـ ٥٧ی هه‌تاوی، ده‌ورێکی به‌رچاوی له سازماندانی لاوانی شاری پیرانشار و ده‌ورووبه‌ری دا هه‌بوو. دوای سه‌رکه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی ئێران و ئاشکرا بوونی خه‌بات و تێکۆشانی حیزبی دێموکرات، برایه‌کی بەناو حه‌مه‌ده‌مین مەعرووفی بوو به پێشمه‌رگه و خۆشی بوو به ئه‌ندامی چالاکی حیزب. ناوبراو ده‌ورێکی به‌رچاوی له گه‌یاندنی یارمه‌تی به هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی جادده‌ی سه‌رده‌شت ـ پیرانشاردا هه‌بوو و له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا که وه‌ک ئه‌ندامی حیزب کاری کردووه، چالاکانه و دڵسۆزانه هاوکاری پێشمه‌رگه‌ی کردوه و ئه‌رکه‌کانی حیزبی دڵسۆزانه ڕاپه‌راندوه.
محەممەدی مەعرووفی بە هۆی پاڵپشتی کردن و خزمەتەکانی بە حیزب، چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و ئەشکەنجە کرا و تووشی ئازار و ئەزیەتی زۆر بوو، بەڵام هەتا دوایین هەناسە بە بزووتنەی رزگاریخوازانەی گەلەکەی باوەڕمەند و وەفادار مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سه‌ره‌خۆشی لە بنەماڵە و سەرجەم کەسوکاری هاوڕێ محەممەد مەعرووفی، خۆی بە شەریک و بەشدار لە خەمیان دەزانێ.











