سابیر نادری هاووڵاتیی کورد لە دوای ئەوەیکە لەلایەن هێزهکانی ئیتلاعات له شاری قوروهوە دەستبەسەر کرا، تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە و هیچ زانیارییەک سهبارهت به شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییه.
یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراو ڕایگەیاند: “سەرەڕای بەدوداچوونی بنهماڵهی ناوبراو بۆ ئۆرگانە پێوەندییدارەکانی حکومەت هیچ وڵامێکیان پێ نەداونەتەوە و تا ئێستا له پێدانی زانیاری خۆیان بواردوه.
ئەندازیار نادری ڕێکەوتی١٤ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لە لایەن هێزهکانی ئیتلاعات لەم شارەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.
شایانی باسه که نادری لە ماڵی خۆیدا لهلایەن نزیک بە ٢٠ کهسی چەکداری ئیتلاعات دەسبەسەر کرا.
هەر لە درێژەی دەسبەسەرکردنی لاوان و چالاکانی ناوخۆ، هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵەیان دەسبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستهوه.
بەپێی هەواڵی سهرچاوه نێوخۆییهکان، مەئموورە لیباس شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سنە هاووڵاتییەکیان بە ناوی “سەباح باسامی” دەسبەسەر کرد.
مەئموورە ئەمنیەتییەکان لەکاتی دەسبەسەرکردنی ناوبراودا و پشکنینی ماڵهکهی، هێندێک کەلوپەلی تایبهتی ناوبراویان وەک کتێب و لەپ تاپ، لەگەڵ خۆیان بردوە.
سهرهڕای بهدواداچوونی بنهماڵهکهی، تا ئێستا هیچ زانیارییهک سهبارهت به سەباح لەبەردەستدا نییە.
پێشتر سەباح باسامی چەند جارێک لهلایهن ستادی ئیتلاعات له شاری سنە بانگ کراوه و دوایین جار لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا بە دانی بارمتەی ٧٠ میلیۆنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.
هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ دۆخی نالەباری زیندانیانی سیاسیی کورد، کاربەدەستانی بەندیخانە گەوهەردەشت بە بانگ کردن و هەڕەشە کردن لە سەعید شێرزاد کە چەندین رۆژە لە بەندیخانە مانی لە خواردن گرتووە گوشاریان خستۆتە سەر کە مانگرتنەکەی بشکێنێ و هەروەها هەڵیانپێچاوە کە چۆناوچۆن هەواڵی مانگرتنەکەی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکان بڵاوبۆتەوە.











