وه‌زاره‌تی نێوخۆی وڵاتی به‌حره‌ین ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به گرووپە تیرۆریستییەکانەوە هه‌یه.
كاربه‌ده‌ستانی به‌حره‌ین ئیدیعایان كرد كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌و‌توویه، زیندانی “جو” له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراو هێرشی كرایه‌سه‌ر و له ئاكامدا پاسه‌وانێك كوژرا و ١٠ به‌ندكراو ڕایان كرد.
وه‌زاره‌تی نێوخۆی به‌حره‌ین له لاپه‌ڕه‌ی تویتێری خۆی وێڕای تاوانباركردنی كۆماری ئیسلامی له‌هه‌مبه‌ر ئەو هێرشه، گوتی: “كاناڵی تلویزیۆنیی “ئه‌هلی به‌یت”ی عێراق، كه به یارمه‌تیی ماڵیی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێ، ئه‌م هێرشه‌ی به باش زانی و بۆیه كاربه‌ده‌ستانی به‌حره‌ین ئیدیعا ده‌كه‌ن كه ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی تێدابووه”.
کۆماری ئیسلامی لە سەروبەندی بەهاری عەرەبی بە ڕاشکاوی دەستی دایە کێشەنانەوە لە وڵاتی بەحرەین و ئەوەش بوو بە هۆکاری ناکۆکیی لە نێوان رێژیمی تاران و عەرەبستانی سعوودی کە ئێستاش ئەو ناکۆکییانە هەر بەردەوامە.