سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو، وێڕای ئاماژه به بارودۆخی بێكاری له ئێران له ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوودا ڕایگه‌یاند، كه ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوودا ٨ پله له پله‌به‌ندیی بێكارترین وڵاتانی جیهان به‌رزبۆته‌وه.
سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو، ئاماری بێكاریی وڵاتانی جیهانی بڵاو كرده‌وه و سه‌باره‌ت به ئێران گوتی لەو وڵاتەدا له ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوودا بێكاری به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه.
به‌پێی به‌راورده‌كانی ئه‌م دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه، نرخی بێكاری له ئێران له ساڵی ٢٠١٤سهدی ٦/١٠ بووه و له ساڵی ٢٠١٥ بۆ سه‌دی ٨/١٠ و له ساڵی ٢٠١٦ش بۆ سه‌دی ٢٨/١١ به‌رزبۆته‌وه.
ئێران له چاو وڵاتانی دیكه‌ی جیهان له بواری پێكهێنانی هه‌لی كاری خراپتر بووه و ئه‌م وڵاته له ماوه‌ی 2 ساڵی ڕابردوودا پله‌ی بێكاری ٨ پله له نێو وڵاتانی جیهاندا به‌رزبۆته‌وه.