وێنه‌گرێکی کوردی خه‌ڵکی مه‌هاباد خه‌ڵاتی یه‌که‌می فستیڤاڵی وێنه‌ی ” ئان”ی وه‌ده‌ست هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنیری کوردستان‌و کورد میکاییل بایه‌زیدی، هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گری شاری مه‌هاباد که له فستیڤاڵی وێنه‌ی ” ئان” له شاری تاران به‌شداریی کردبوو، خه‌ڵاتی یه‌که‌می ئه‌و فستیڤاڵه‌ی برده‌وه.
له‌م فستیڤاڵه‌دا که به به‌شداریی 300 هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گر له شاره‌کانی پارێزگاکانی ئێران بۆ نموونه تاران، سمنان، خوراسانی باشوور، خوراسانی باکوور، گوڵستان، مازندهرانو ورمێ به‌ڕێوه‌چوو، 1400 وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندانی به‌شدار له به‌شی پێشبڕکێ دابوون که یەک وێنە لە 8 وێنە بەشدارەکەی میکاییل بایه‌زیدی خه‌ڵاتی یه‌که‌می فستیڤاڵەکەی پێ بەخشراو بەرهەمەکانی دیکەی ئەو هونەرمەندە خەڵاتی شایستەبوون بۆ پیشانگای ئێرانیان پێدرا.
سه‌رکه‌وتنی یکاییل بایه‌زیدی، هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گری شاری مههابادو وه‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌که‌می فستیڤاڵی وێنه‌ی “ئان” له‌مساڵدا له حاڵێک دایه که ناوبراو ساڵی ڕابردووش هه‌ر له‌و فستیڤاڵه‌دا خه‌ڵاتی دووهه‌می پێ‌درابوو.