بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە نێوخۆی وڵات، چەند رۆژ لەمەوپێش فەتاح رەحمانی خەڵکی گوندی رەحیمخانی ناوچەی بۆکان برای شەهیدێکی حیزب بە ناوی شەهید حسێن رەحمانی، لە تەمەنی ٦٥ ساڵەیی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو بە هۆی نەخۆشییەوە ماوەی چەند ساڵ لە نێو جێگە کەوتبوو، چونکە سەربە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر بوو لە رێورەسمی بەڕێکردن و ناشتنیدا بە سەدان کەس لە خەڵکی ناوچەکە بەشدارییان کرد.
برای فەتاح رەحمانی، شەهید حسین رەحمانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو کە لە ڕێکەوتی ١٠/٩/١٣٦٠ ی هەتاوی شەهید کرا.
ناوەندنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی لە بنەماڵەو سەرجەم کەسوکاری خوالێخۆشبوو، خۆی بە بەشدار لە خەمیان دەزانێ.











