به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی پارێزگای سنه ڕایگه‌یاند كه پیاوێكی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵانه له به‌نداوی وه‌حده‌تی شاری سنه به هۆكاری نادیار خنكاوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، پیاوێكی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ به هۆكاری ناڕوون له به‌نداوی وه‌حده‌تی شاری سنه‌دا خنكا و ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی قانوونی گواستراوه‌ته‌وه و هه‌ر ئێستا له حاڵی لێكۆڵینه‌وه دایه، به‌ڵام تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری خنكانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییه.
هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شاری سنه، لە دوو ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ش ماڵێك له باخی ژاڵه و دووكانێك له ناوچه‌ی پیشه‌سازیی ده‌سووتێن، به‌ڵام به‌خۆشییه‌وه زیانی گیانیی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.











