سه‌رۆكی ڕێكخراوی “جه‌هادی كه‌شاوه‌رزیی” پارێزگای ورمێ ڕایگه‌یاند كه له‌م پارێزگایه‌دا ٨٨٠ گه‌ڵاڵه‌ی نیوه‌چڵی جووتیاری هه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر، ئیسماعیل كهریمزاده ڕۆژی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له پارێزگای ورمێ ڕایگه‌یاند كه له ئاستی پارێزگادا ٨٨٠ گه‌ڵاڵه‌ی نیوه‌چڵی كه‌رتی جوتیاریمان هه‌یه كه بۆ وه‌گه‌ڕخستنیان بڕی ٤٦٠ میلیارد تمه‌ن بوودجه پێویسته.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به ده‌ستپێوه‌گرتنی ئاو به‌مه‌به‌ستی ژیانه‌وه‌ی گۆلی ورمێ گوتی، سهرمایهگوزارهكانمان زیاتر له بواری پڕۆژه‌كانی گوڵخانه هانداوه كه هه‌م ئاوی كه‌متری ده‌وێ و هه‌م به‌رهه‌مه‌كه‌شی كوالیتی به‌رزتره.
ناوبراو سه‌باره‌ت به گیروگرفتی چالاكیی گۆڵخانهكانی پیرانشار و سایینقه‌ڵا گوتی، ئاسانكارییان بۆ ده‌كه‌ین و پڕۆژه‌ی نوێشمان بۆ ئه‌م شارانه هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی نه‌بوونی بوودجه زۆربه‌ی كار و پڕۆژه‌كان به نیوه‌چڵی ماونه‌ته‌وه.











