بارودۆخی لاوێکی دەسبەسەرکراوی کوردی خەڵکی شاری سەڵماس لە ئیتلاعاتی ورمێ نالەبارە و ئیدارەی گشتی ئیتلاعات لەم شار لە وڵامدانەوە بۆ بەدواداچوونی بنەماڵەکه‌ی تا ئێستا خۆی بواردوه.
بەپێی هەواڵی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌کان، لە به‌ره‌به‌ری مانگی به‌فرانبار تا ئێستا لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی “خەلیل فەزڵی” کوڕی هاشم لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعات له پارێزگای ورمێ ڕاگیراوە.
بنەماڵەی فەزڵی لانیکەم دوو جار بۆ وه‌رگرتنی زانیاری سەبارەت بە بارودۆخی کوڕەکەیان سەردانی ناوەندی ئیتلاعاتی ڕێژیمیان کردووە، بەڵام هه‌تا ئاماده‌کرانی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییەکی ئه‌وتۆیان پێنه‌دراوه.
سەرچاویەکی نیزیک به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ڕاگەیاند: “بەرپرسانی ئەمنیەتی لە شاری سەڵماس، بە دایکی خەلیل فەزڵیان گوتووە کە کوڕەکەتان بۆ ئیدارەی گشتی ئیتلاعات گواستراوتەوە، بەڵام له‌لایه‌کی دیکه ستادی خەبەری لە شاری ورمێ وتوویانە هیچ زانیارییه‌ک سه‌باره‌ت به کوڕه‌که‌تان له‌به‌ر ده‌ستی ئێمه‌دا نییه”.
پاش هه‌وڵێکی زۆر بنەماڵەی فەزڵی بەدانی “بەرتیل بە هێندێک لە ناوەندەکان” زانیاری وردیان دەست کەوتووە کە خەلیل لە ژووری تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ لە بارودۆخێکی نالەبار و دژوار‌دا دەژی.
شایانی باسه که ناوبراو لە زینداندا، ئازار و ئەشکەنجەی ڕۆحی و جەستەیی دراوه.











