دوای دەسبەسەرکرانی کەسیک بە ناوی سەباح باسامی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەتاکوو ئێستا چارەنووسی ناوبراو ناڕوونە.
سەباح باسامی لە رۆژی ١٠ بەفرانبار، هێرش دەکرێتە سەر ماڵی ناوبراو و، دوای پشکاندنی نێو ماڵەکەی و بردنی کتێب و کەلوپەلەکانی، دەسبەسەر دەکرێ و
لە رۆژی هەینی تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نیە.
شیمانەی ئەوە هەیە کە تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەڵ یەکێک لە حیزبە رۆژهەڵاتییەکانی بەرهەڵستکاری رێژیمی وەپاڵ خرا بێ.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە، ناوبراو چەند مانگ پێش بە بارمتەی ۷۰ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.











