هەواڵدەرییەکانی کۆماری ئیسلامی رۆژی یەکشەممە ١٢ی بەفرانبار، هەواڵی کوژرانی ئەندامێکی دیکەی سەر بەسپای پاسدارانیان لە شەڕی سووریە بەناوی غوڵامعلی قولیزادە، بڵاوکردەوە.
هەواڵی کوژرانی ئەندامێکی دیکەی سەربە سپای پاسداران لە سووریە، لە کاتێکدایە کە بە پێی ڕاگەیاندراوی میدیا نێونەتەوەییەکان، ٣ی رۆژە لە سووریە ئاگربەست کراوەو هەر بۆیە راگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیش ئاماژەیان بە کاتی کوژرانی پاسدار غوڵامعلی قولیزادە نەداوە.
رۆژنامەی فەرانسەویی لۆمۆند لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تاران لە ئاگربەستی سووریە و ڕێکەوتنی تورکیە و رووسیە تووڕەییە و هەر بۆیەش میلیشیاکانی سەربە کۆماری ئیسلامیی ئێران رێگریی دەکەن لە چووڵکردنی شاری حەڵەب و خەریکی ئاژاوەنانەوەن.