پێشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە ١٢ی بەرفرانبار بەرێزمستەفا مەولوودی جێگرسکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە گەڵ بەشێک لە ژنان و گەنجانی دێموکرات بە مەبەستی تاوتوێ کردنی رووداوی کارەساتباری شەوی یەڵدا کۆبووە.
ئەو دیدارە کە لە یەکێک لە سالۆنەکانی بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو بە مەبەستی توندوتۆڵكردنهوه ئه‌منیه‌ت و ڕێكخستنی كاری ڕێكخراوه‌یی بۆ بەشێک لە ژنان و گەنجانی نیو ریزەکانی حیزب پێكهات.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به خولهلێك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ریی دوایین شه‌هیده‌كانی شه‌وی یه‌ڵدای خوێناویی و پاشان بەڕێز مسته‌فا مه‌ولوودی جێگری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان، بابه‌تێكی سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستیی شه‌وی یه‌ڵدا،چۆنیه‌تیی پێش‌گرتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕووداوه تیرۆریستییه‌كان و هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی گومان‌لێكراو پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد.
هاوڕێ مستەفا مه‌ولوودی له قسه‌كانیدا وێڕای مهحكوومكردنی كۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌موو كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان گوتی،راستە ئێمە لەو رووداوە زیانی گیانیمان لێکەوتەوەو چەند کەس لە کادر وپێشمەرگاکانی دێموکرات شەهید وبریندار کران، بەلام وەک دەزانن ئەمە یەکەمجار نیە كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕێگه‌ی ته‌قینه‌وه، تۆپبارانكردن، دهرمانداوكردن، تیرۆر، هێنانی هێز بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی حیزب و ته‌نانه‌ت هێرشی ئاسمانی ده‌یهه‌وێ زەربە لە حیزبی دێموكراتی كوردستان بوەشێنێ بەڵام ورەو باوەڕی پێشمەرگانەو پاڵپشتی کردنی ئەندامان و دۆستانی حیزب لە رۆژی تەنگانە خاڵی سەرەکیی مانەوەی ئەم حیزبەیە.
بەرێز مستەفا مەولوودی لە درێژەی قسەکانیدا وێڕای دەستخۆشی کردن لە هاوکاری وخەمخۆری و بنەماڵەی گەورەی دێموکرات ورووبەروو بوونەوە شیاوی ئەندامان بەتایبەتی ژنان و گەنجانی دێموکرات لە شەوی تەقینەوەکان ،کۆمەڵێک داواکاریی ئەمینەتی و تەشکیلاتی بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەر چەشنە ئەگەرێکی هاوشێوە خستەڕوو.
لە کۆتایی ئەو دیدارەدا لە گفتگۆیەکی کراوە، بەشداربووان رەخنە و تێبینی و پرسیاری خۆیانیان باس کرد کە پاشان لەلایەن بەرێز “مەستەفا مەولوودی”ەوە وڵامدرانەوە.