ئومید ده‌باغچیی‌موكری خه‌ڵكی مه‌هاباد، پاش تێپه‌ڕكردنی نزیك به ١ ساڵ و نیو له ده‌سبه‌سه‌ركرانی له زیندانی مه‌هاباد، له مافی پێدانی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، ئومید ده‌باغچیی موكری، ئه‌ندازیاری كۆمپیوتێر، ڕۆژی ١٧ی بانه‌مه‌ڕی ساڵی ٩٤ هاوكات له‌گه‌ڵ سووتاندنی هوتێل تارا له شاری مه‌هاباد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئیدارەی ئیتلاعات له‌و شاره له ماڵی خۆی ده‌سبه‌سه‌ركرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی ئومید ڕایگه‌یاند كه ناوبراو له دادگا به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران دادگایی كراوه و، حوكمی ٤ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ، مه‌ره‌حه‌سیی پێنه‌دراوه.
مه‌ئمووره لیباس شه‌خسییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، كاتژمێر ٤ی سه‌رله به‌یانی به شكاندنی په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌یان خۆیان له‌پاڵ هاویشت و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه، ناوبراویان ده‌سبه‌سه‌ر و كه‌لوپه‌له تایبه‌ته‌كانی وه‌ك له‌پتۆپ و كۆمپیوتێر و موبایلی ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان برد. ناوبراو ساڵی ١٣٦١ له گه‌ڕه‌كی با‌وی سیسه‌ی شاری مه‌هاباد له‌دایكبووه.
شایانی باسه له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئومید له بنه‌ماڵه‌كه‌شیان دابوو و برایه‌كی به ناوی شێركۆ چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه بانگكراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكراوه.











