به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری له زیندانی ڕه‌جاییشاری كه‌ره‌ج لە دۆخێکی نالەبار دایەوە و بەرپرسانی قەزایی و کاربەدەستانی ئیدارەی زیندانی رەجاییشار گوێ لە داخوازییەکانی ناگرن.
محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری، كوڕی حه‌مدوڵا، له‌دایكبووی ساڵی ١٣٥٠، خه‌ڵكی شاری سایین قه‌ڵایه. ناوبراو ڕۆژی ٩ی بانه‌مه‌ڕی ساڵی ٧٣ به تۆمه‌تی لایه‌نگریی له حیزبی دێموكرات له شاری بۆكان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران له ماڵی خۆشكی ده‌سبه‌سه‌ر و به‌هۆی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر دانی به تاوانێك داناوه كه نه‌یكردوه.
محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری پاش تێپه‌ڕكردنی نزیك به 2 مانگ له ژووری تاکەکەسیی، پاشان بۆ دادگای مه‌هاباد گواسترایه‌وه. به‌هۆی نه‌بوونی قازی له‌و كاته‌دا ناوبراو له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه بۆ دادگای ورمێ نێردران و بێ ئه‌وه‌ی كه ئیزنی به‌رگریكردنی له‌خۆی پێبدرێ، حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا و حوكمه‌كه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایه كه‌م كرایه‌وه.
شایانی باسه كه ناوبراو له‌و كاته‌ی كه زیندانی كراوه له مافی پێدانی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش بووه و ته‌نانه‌ت له كاتی كۆچیدوایی دایكی ئیزنیان نه‌دا به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنیدا بكا.
نالەباریی دۆخی زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانەکانی کرمان، رەجاییشار و ورمێ لە ئاستێک دایە و زۆربەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەو بارەوە وە دەنگ هاتوون.
بێبەش بوونی بەندکراوانی سیاسیی کورد لە مافی مەرەخەسی، رێگەنەدان بۆ گرتنی پارێزەر و هەڵسوکەوتی ناشیاوی کاربەدەستانی قەزایی لەگەڵ بەندکراوان لە بەرچاوترین گرفت و کێشەی بەندکراوانی کوردە لە بەندیخانەکانی رێژیم و شایانی باسە، زۆربەی هەرەزۆری زیندانیانی سیاسیی کورد تاوانی هاوکاری و ئەندامبوون لە حیزبە رۆژهەڵاتیەکان بەسەریاندا سەپاوە.











