دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەر چالاکێکی مەدەنیدا سەپاند.
چالاکێکی مەدەنی لە مەریوان بە ناوی “سامان کەریمی” کوڕی عەبباس، حوکمی٥ ساڵ زیندانی هەڵپەسێراوی بۆ بڕایەوە.
ڕۆژی ڕابردوو ١١ی بەفرانبار لە لقی ١٠١ی دادگای شۆڕش لە شاری مەریوان حوکمی٥ ساڵ زیندان بۆ چالاکێکی مەدەنی بڕایەوە.
سامانی تەمەن ٢٦ ساڵە لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە کەمپەینی “نا بۆ تانکێری مەرگ” کە بۆ پێشگرتن لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە کوردستان پێکهێنرابوو، حوکم درا.
هەروەها ناوبراو لە کۆتایی مانگی ڕابردوو لەکاتی سەردانی بۆ دادگا بەمەبەستی جێبەجێ کردنی کارێکی دیکەی بنەماڵەکەی، نامەی بانگهێشتکرانەکەی خۆی وەرگرتبوو.











