شه‌وی ٢٠/٢١ – ١٢ – ٢٠١٦ له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی حیزبی دیموكراتی كوردستان(حدك) له قه‌ڵای دیموكرات له شارۆچكه‌ی كۆیه، به‌په‌رۆشه‌وه خه‌ریكی ئه‌نجامدانی ڕێوڕەسمی یادی لە دایکبوونی شەهید د.قاسملوی سه‌ركرده‌بوون و، دوای کۆتایی بەرنامەکەیان بۆ ماڵەکانیان دەگەڕانەوە، دوو تەقینەوەی بەدوای یەک لە نزیک پرسگەی بەر دەرگای قەڵای حیزبی دیموکراتی كوردستان ڕوویاندا، له‌ئه‌نجامدا ژمارەیەک شه‌هید و برینداری لێكه‌وتووه.
ئێمه له یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەتوندى ئیدانه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه ده‌كه‌ین، بێگومان ئه‌و كاره نه‌گریس و چه‌په‌ڵه هه‌وڵێكه بۆ تێكدانى بارى ئاسایشى باشووری كوردستان و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌شه بۆ سه‌ر حیزب و لایه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، داوا له‌ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیسی باشووری كوردستان ده‌كه‌ین به‌زووترین كات ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه ئاشكرا بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ریسوا بكرێن و به‌سزای خۆیان بگه‌ن، تاوه‌كو رووداوی له‌م جۆره دووباره نه‌بێته‌وه، لەهەمان کاتدا داوا لە لایەنەکانى رۆژهه‌ڵاتی وڵات دەکەین زیاتر هاوکارو پشتیوانى یەکدى بن، لەبەرئەوەى ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر حیزبی دیموكراتی كوردستان كراوه، دوور نییه به‌رامبه‌ر لایەنەکانى دیکەش بكرێ، بۆیه پێویسته له‌ژێر چه‌ترێكدا كۆببنه‌وه و تواناكانیان یه‌كبخه‌ن و درێژه به‌كارو خه‌بات و تێكۆشانیان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا بده‌ن و هه‌ماهه‌نگ بن بۆئه‌وه‌ی کارەساتى لەم جۆرە دووبارە نەبێتەوە.
هەر لێرەوە پرسه و سەرەخۆشى و هاوخه‌می خۆمان به‌كه‌سوكاری شه‌هید و قوربانییه‌كان راده‌گه‌یه‌نین و، هیوای چاكبوونه‌وه‌ى خێراش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
– نه‌مرى و سه‌ربه‌رزى بۆ شه‌هیدانی رێی ئازادی و سه‌رخۆبوونی كوردستان.
– مردن و رووڕه‌شى بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی كورد و كوردستان.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٢١ / ١٢/ ٢٠١٦ هه‌ولێر _ باشووری كوردستان











