بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری مەهاباد رۆژی ٨ی بەفرانبار، دایە مریەم خەلەکی، دایکی شەهید جەلال کاکیلی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
خاتوو مریەم لە ریزی ئەو دایکە جگەرسووتاوانە بوو کە تا داویین هەناسەی وێڕای هەڵگرتنی داخێکی بەژان بۆ لە دەستدانی کوڕەکەی، چاوەڕێی وەدی هاتنی ویست و ئاواتی گەلەکەی بوو و هەر بەو ئاواتەش سەری نایەوە.
شایانی باسە جەلال کاکیلی کوڕی دایە مریەم خەلەکی، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو کە لە شەڕی بەناوبانگی تەرەغە لە هێرشی بەربڵاوی دوژمنان دوای فیداکارییەکی زۆر شەهید کراو پەیوەست بوو بە کاروانی نەمرانەوە.
کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی لە سەرجەم کەسوکار و بنەماڵەی شەهید جەلال کاکیلی، خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.











