شه‌هاب نادری، نوێنه‌ری شاری پاوه سه‌باره‌ت به گرینگی پێنەدانی ده‌وڵه‌ت به گیروگرفتی كۆڵبه‌ران و سنووره‌كانی پارێزگای كرماشان و هه‌روه‌ها سنووری شێخ سڵه به‌پێی ماده‌ی ٢٣٦ له ده‌زگای قه‌زایی شكایه‌تی له حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی پاوه، جوانڕۆ، سه‌لاسی باوه‌جانی و ڕوانسه‌ر، له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی وێڕای ئاماژه به گیروگرفتی سنووره‌كانی پارێزگای كرماشان و به تایبه‌ت سنووری شێخ سڵه، ڕایگەیاند؛ به‌پێی ماده‌ی 236ی قانوونی بنه‌ڕه‌تیی ئێران له ده‌زگای قه‌زایی شكایه‌تم له سه‌ركۆماری ئێران كردوه.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی، نیگه‌رانیی خه‌ڵك گیروگرفت و ڕێكخستنی سنووره‌كانه. گیروگرفتی سنووره‌كان ئه‌وه‌نده زۆرن كه سه‌ركۆمار ئاگادار بكه‌ینه‌وه و هیچ چاره‌م نه‌ما بۆیه په‌نام بۆ ماده‌ی ٢٣٦ برد و شكایه‌تم له سه‌ركۆمار كرد.
نادری وێڕای به‌داخبوونی كوشتنی لاوانی كۆڵبه‌ر له‌سه‌ر سنووره‌كانی هه‌ورامان دانی به‌وه‌دانا كه حه‌وتووی ڕابردوو لاوێك له ناوچه‌ی هه‌وارمان كه له سنووره‌كان كۆڵبه‌ری ده‌كرد به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنووره‌یه‌كان کوژراوە.
ناوبراو له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ،” ئه‌م لاوه ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵه‌یه هیچ شتێكی قاچاخی پینه‌بووه و هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد كه هه‌ر كه‌سێك له‌م ناوچانه ته‌قه‌ی لێكراوه له نێو قه‌د بۆسه‌ره‌وه بوو و ئه‌وه‌ش جێی شك و گومانه.
من له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌وه زۆر ناڕه‌حه‌تم و نه سه‌ركۆمار و نه وه‌زیری نێوخۆ تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ، بۆ یه‌ك جاریش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان نه‌بوون كه چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ كێشه سنوورییه‌كان بدۆزنه‌وه”.
ناوبراو له كۆتاییدا گوتی، ناكرێ به بیانووی ئه‌منیه‌تی پێش به كار و كاسبی قانونیی خه‌ڵك بگیردرێ و به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میی كاربه‌ده‌ستان لاوانی كورد ببنه قوربانی.
شایانی باسە گیروگرفتی ناوچە سنوورییەکان لە دەوڵەتەکانی پێشووش یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکانی خەڵکی سەرسنوور بووەو لە لایەن دەوڵەتانی دیکەش وەپشت گوێ خراوە.











