نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی گوتی، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی میدیاكانی دژه شۆڕش ده‌بێ ڕاگه‌یه‌نه كوردییه‌كانی خۆمان ڕاست بكه‌ینه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قێ له ناوچه‌ی سنه له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ران و هه‌واڵنێرانی به‌سیج گوتی، “فیتنه‌ی ساڵی ٨٨ له ڕاستای ڕووخانی ڕێژیم‌دا بوو كه به پشتیوانی خودا و ڕێبه‌ر شكستی هێنا.”
هاشمی شاهرودی ڕوو به ڕاگه‌یه‌نه‌كانی به‌سیج گوتی،”ئێمه چاو و گوێی ڕێژیمین، نابێ ئیزن بده‌ین میدیاكانی دژه ڕێژیم كاریگه‌رییان له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌بێ و ئه‌مه كاری سه‌ربازانی شه‌ڕی نه‌رم‌ئامێری كۆماری ئیسلامییه.”
نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قێ وێڕای ئاماژه به بوونی هێندێك له حیزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گوتی، “ئه‌م حیزبانه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه تۆوی بێ‌هیوایی و ناهومێدی له دڵی خه‌ڵكدا بچێنن و ئێوه ده‌بێ كرده‌وه‌كانیان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.”