كۆبوونه‌وه‌ی دادگاییكردنی مه‌نیژه فاتیحی قه‌راره دوو حه‌وتووی دیكه به‌ڕێوه‌بچێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، مه‌نیژه فاتیحی خوێندكاری ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵه‌ی كورد، قه‌راره ڕۆژی ٢٨ی ئه‌م مانگه له دادگای شۆڕش له شاری مه‌هاباد دادگایی بكرێ.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی فاتیحی ئاشكرای كرد كه به پارێزه‌ری مهنیژهیان ڕاگه‌یاندوه، ڕۆژی ٢٨ی به‌فرانبار دادگایی ده‌كرێ و تا ئێستا چاره‌نووسی ئه‌م خوێندكاره كورده ڕوون نییه كه چه‌ندین مانگ له گرتنگه‌كانی ڕێژیم‌دا بووه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی زۆر له‌وه نیگه‌رانن كه حوكمی قورسی به‌سه‌ردا سه‌پێنن.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه كه مه‌نیژه فاتیحی له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاره‌كانی بۆكان، مه‌هاباد و ورمێ زیندانی كرابوو، پاشان به دانانی بارمته‌ی ١٥٠ میلیۆن تمه‌نی له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری مه‌هاباد به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
پێویست به ئاماژه‌یه كه ناوبراو له ڕۆژی ١٥ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٤ ده‌سبه‌سه‌ركرا و به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا.











