فیلمی “تەپڵ”، بەرهەمی کەیوان کەریمی، دهرهێنهری خەڵکی شاری بانە، لە ڕوانگەی ڕەخنەگرانەوە لە ڕیزی ١٠ فیلمی سەرکەوتووی ساڵی ٢٠١٦دا جێی گرت.
٣٠ کەس لە سینەماکاران، نووسەران، ڕەخنەگران و ڕۆژنامەنووسان، لە ڕوانگەی خۆیانەوە، لیستی ١٠ فیلمی سەرکەوتووی ساڵی ٢٠١٦ ڕاگەیاندوە.
میشێل فرۆدۆن، جولیانۆ ووچیلینی، جۆنا نازارۆ، ڕافائێل میل، فێدێریکۆ ڕووسین، جان کارلۆ مارچینی، مارک جۆستی، جوانا برانکا، کریستیانا پیچینۆ، جولیانا موشوو، ژۆزێف سیدا، ماتسینۆ مۆنتیناری، ئالبێرتۆ مۆمۆ و تۆماس مارتینلی لەو کەسانەن کە دەنگیان بە فیلمە هەڵبژێردراوەکانی ئەو لیستهیه داوە.
فیلمی “تەپڵ”، ساڵی ڕابردوو لە فێستیڤاڵی فیلمی “ڤێنیز” سەرنجی زۆرێک لە ڕەخنەگرانی نێونەتەوەیی فیلمی بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو.
کەیوان کەریمی دێکۆمێنتسازی خەڵکی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی سێی سەرماوەز بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای دەزگای دادوەریی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ زیندانی ئێڤین گواسترایەوە.
ئەم دەرهێنەرە ٣٠ ساڵەیە لە لایەن دەزگای قهزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تاوانبار کراوە کە بە دروستکردنی فیلمی “نووسین لەسەر دیوار”، سووکایەتی بە کۆماری ئیسلامی کردوە.
شایانی باسه که ناوبراو بە هۆی بهرههمهێنانی فیلمی “نووسین لەسەر دیوار”، سزای ساڵێک زیندانی تەعزیری، ٥ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو و لێدانی ٢٢٣ قامچی بەسەردا سەپاوە.











