کۆنسێرتی دوو گرووپی موسیقی لە شاری مەهاباد بە هۆکارێکی نادیار هەڵوەشاوە ڕاگەیەندرا.
بهپێی ڕاپۆرتی ههواڵدهریی موکریان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی بەفرانبار، کۆنسێرتی عەبدوڵڵا ماملێ کوڕی هونەرمەندی مەزن محەممەدی ماملێ هەڵوەشایەوە.
ئەو بڕیارە، چەند ساتێک پێش لە دەسپێکردنی کۆنسێرتەکە لە تالاری “وەحدەت” دراوە.
بهپێی ههمان سهرچاوه، هێزە لیباس شەخسییەکان بە بەڕێوەبەرانی ئەو کۆنسێرتەیان ڕاگهیاندوه کە، سەرەڕای مۆڵەتی یاسایی پێدراو لە لایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەهاباد، نابێ گۆرانی بگوترێ.
ئەو کۆنسێرتە بڕیار بوو لەژێر ناوی “شەوی ماملێ” و بە هاوکاریی دامەزراوەی فەرهەنگیی “تۆرەنج” و گرووپی موزیکی “کەویار”ـی سنە بەڕێوە بچێ.
پێویست به وهبیرهێنانهوهیه که تا ئێستا چەندین کۆنسێرتی هونەرمەندانی کورد لەوانە شارام نازری، کەیهان کەلهۆڕ، کامکارەکان و… بە هۆکارگەلی جیاجیا هەڵوەشاونەتەوە.











