وەرزشوانێکی لاو و سەرکەوتووی کوردی خەڵکی کرماشان بە ناوی “ژیار کتابی” بە مەبەستی هاوخەمیی لە گەڵ بنەماڵەی شەهیدانی یەڵدای خوێناویی دێموکرات و مەحکوومکردنی کردەوەی تیرۆریستیی، میداڵێک کە لە بواری وەرزشی “وشوو، کۆنگفوو”، لە کێبەرکییەکانی جیهانی بە دەستی هێنابوو، لە هەڵوێستێکی کوردانەو ئازایانە ئەو میداڵەی پێشکەش بە کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدانی شەوی یەڵدا کرد.
شایانی بەسە لە دوای کارەساتی شەوی یەڵدا و شەهید و بریندار بوونی پۆلێک پێشمەرگە و کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان، خەڵکی بەپەرۆشی کوردستان بە شێوەی جۆراوجۆر لە گەڵ حیزب و بنەماڵەی شەهیدانی ئەو کارەساتە، هاوخەمییان دەربڕی و ئەو پەلامارە تیرۆریستییەیان مەحکووم کرد.











