كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منیه‌تی ـ ته‌شكیلاتی بۆ تاوتوێ و نرخاندنی باری ئەمنییەتی و تەشکیلاتی و هەروەها بە مەبەستی توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌منییه‌تی ئۆرگان و بارەگاکان، له یه‌كێك له بنكه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی ٩ی به‌فرانبار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منیه‌تی _ ته‌شكیلاتی به‌مه‌به‌ستی توندوتۆڵكردنهوه ئه‌منیه‌ت و ڕێكخستنی كاری ڕێكخراوه‌یی له یه‌كێك له ساڵۆنه‌كانی بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستان بۆ سه‌دان كادر و پێشمه‌رگه پێكهات.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به خولهلێك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ریی دوایین شه‌هیده‌كانی شه‌وی یه‌ڵدای خوێناوی و پاشان بەڕێز مسته‌فا مه‌ولوودی جێگری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان، بابه‌تێكی سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستیی شه‌وی یه‌ڵدا، تاوتوێكردنی ئه‌م ڕووداوه، چۆنیه‌تیی پێش‌گرتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕووداوه تیرۆریستییه‌كان و هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی گومان‌لێكراو پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد.
هاوڕێ مستەفا مه‌ولوودی له قسه‌كانیدا وێڕای مه‌حكومكردنی كۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌موو كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان گوتی، ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕێگه‌ی ته‌قینه‌وه، تۆپبارانكردن، دهرمانداوكردن، تیرۆر، هێنانی هێز بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی حیزب و ته‌نانه‌ت هێرشی ئاسمانی ده‌یهه‌وێ زەربە لە حیزبی دێموكراتی كوردستان بوەشێنێ.
دوایین به‌شی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بۆ ڕەخنه و پێشنیاری هاوڕێیانی به‌شداربوو ته‌رخان كرا و پاشان له‌لایه‌ن جێگری سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستان وه‌ڵامی پرسیار و ڕه‌خنه‌ی هاوڕێیان درایه‌وه و پاش زیاتر له ٢ كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌کە كۆتایی پێهات.