له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له وڵاتی سویس شاری ژنێڤ خۆپیشاندانێك به به‌شداری لایه‌نه سیاسییه كوردستانی و ئێرانییه‌كان بۆ ڕیسوا كردنی تیرۆریزم به‌ڕێوه‌چوو.
به مه‌به‌ستی شەرمەزار كردنی كرده‌وه ترۆڕیستیهكهی كۆماری ئێسلامی ئێران كه له به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌كیی ده‌فته‌ری سیاسیی حزبی دێموكراتی كوردستان (قه‌ڵای دێموكرات) ئه‌نجام درا و به‌و هۆیه‌وه ٥ شه‌هیدی دێموكرات و دوو شه‌هیدی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵێك برینداری لێكهوتهوه، كۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموكراتی كوردستان، بە پشتگیری یەکیەتیی ژنان و لاوانی دێموكراتی كوردستان خۆپیشاندانێكیان له‌به‌ر دەركی سه‌ره‌كیی باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی له ژنێڤ وه‌ڕێخست.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا كه سه‌دان كه‌س له ئه‌ندام و دۆستانی حیزبی دێموكراتی كوردستان، نوێنه‌ر و ئه‌ندامانی حزب و ڕێكخراوه كوردستانی و ئێرانیه‌كان و چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی به‌شداریان تێیدا کرد، چه‌ندین درووشم و پلاكارت به‌رز كرانه‌وه، و دەیان درووشمی جۆراوجۆر دژ بە تێرۆریزمی نێودەوڵەتی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران گوترانەوە و دەیان لاپەرە لە بەیاننامەی مەحکووم کردنی تێرۆر بە سەر ڕێبوارانی ئەو شەقام و گوڕەپانە و له‌ناو خه‌ڵك دا بڵاوكرانه‌وه.
هه‌روه‌ها چه‌ندین په‌یام و برووسكه‌ی هاوخەمیی له لایان هێز و لایه‌نه سیاسی و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانه‌وه خوێندرانه‌وه.
پاشان خه‌دیجه‌ی مه‌عزوور ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوەندی حیزبی دێموكراتی كوردستان، په‌یامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی به‌و بۆنه‌یه‌وه پێشكەش به به‌شداران كرد. به‌یاننامه‌ی نزیك به سی (٣٠) حیزب و لایه‌نی سیاسی به زمانی كوردی له‌لایەن خاتوو شه‌یدا خاڵه‌نژاد و پاشان هەمان بەیاننامە به‌زمانی فارسی له‌لایەن “دیار نهمازپهرست” خوێندرایه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستان به زمانی ئینگلیسی له لایان “ته‌وار ئه‌برووزه‌نی”یه‌وه خوێندرایه‌وه.
له لایەن ڕێبوار مووسه‌وی به‌رپرسی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانه‌وه په‌یامی یه‌كیه‌تی لاوان به زمانی كوردی و هەمان پەیام له لایەن بههرین شێخیهوه به زمانی ئینگلیسی خوێندرایه‌وه. په‌یامی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستان له‌لایەن خاتوو په‌روین شه‌كوری به‌رپرسی یه‌كیه‌تیی ژنان به‌م بۆنه‌یه‌وه خوێندرایه. شایانی باسه كه بێژەری دەنگ دلێری ڕادیوی حیزب، بەڕێز ئه‌حمه‌د شێربه‌گی، وتارێكی پێشکەش کرد کە تێیدا تێرۆر و سیاسەتی ڕەشەکوژیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی ڕیسوا و شەرمەزار کرد. له وته‌كانی ڕێزدار شێربهگیدا به‌چڕی پێداگری له سه‌ر زه‌رووریه‌تی یه‌كڕیزی له ناو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌ت یه‌كگرتنه‌وه‌ی دێموكراته‌كان كرا.
پاشان له لایەن ڕه‌حمان محه‌ممه‌دی ئه‌ندامی چالاكی حیزب په‌خشانێك به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌ش كرا. هه‌روه‌ها چه‌ندین درووشم، سروود و هۆنراوه ناوئاخنی به‌رنامه‌كانی ئه‌و خۆپیشاندانه بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ئەم حیزب و لایه‌نه سیاسیانه به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌یان كردبوو و به‌شێكیان په‌یامیشیان به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌ش كرد:
– پارتی دێموكراتی كوردستان
– كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
– كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
– پارتی كرێكارانی كوردستان
– كانوونی دێموكراتیكی پەنابەرانی سوئیس
– بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
– په‌یه‌ده
– مریەم محه‌ممه‌دی، چالاكی سیاسی