هەیئەتی کۆمیتەی دەرەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی رێکخراوی فیدائیانی خەڵکدا بهشداری کرد.
لەسەر بانگهێستنی رێکخراوی فیدائیانی خەڵک (اکثریت)، هەیئەتێک پێکهاتوو لە خالید حەسەنپور, ئەندامی رێبەریی حیزبو حەمەخانی مرۆتی کادری لە مێژینەی حیزب، رۆژی ههینی 21 ی خاکهلێوه( ١٠ی ئاوریل) لە شاری کۆڵنی ئاڵمان بە شدارییان لە کۆنگرەی چاردهەمی ئەو رێکخراوە کرد
لهو کۆنگرهیهدا پەیامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە بەو بۆنەوە ئامادەکرابوو، لە لایەن خالید حەسەنپورهوه خوێندرایەوە.
لە پەیامی حیزبدا وێرای پیرۆزبایی لە رێکخراوی فیدائیان، قامک خرابوە سەر نوێترین هەڵویستی حیزب سەبارەت بە رێکەوتنامەکەی ئێران و وڵاتانی ٥+١ کە دەگەل پێشوازی بەشداران رووبەرو بوو .
لەو کۆنگرەدا کە بۆ ماوەی سێ رۆژ درێژەی هەبوو بێجگە لە ئەندامانی رێکخراوی فیدائیانی خەڵک (اکثریت) ژمارێکی بەرچاو لە ئەندامانی یهکیهتیی فیدائیانی خەڵک و شۆرای کاتی سۆسیالیستەکان و هەروها چەپە سەربەخۆکانیش بەشدار بوون .
بهپێی ئهو ڕاپۆرته کۆنگرەی چاردهەمی فیدائیان دوو تەوەرەی بنەرەتیی یهکیهتیی چەپ و چارهسهری مەسەلەی نەتەوەکانی ئێرانی خستبوە نێوو دەستوری کاری خۆیەوەو لە بەشی پەیوەندیدار بە کێشەی نەتەوکان لە ئیران دهرفهت به خالید حەسەنپور درا تا لە لایەن هەیئەتی حیزبەوە، روانگهو هەڵوێستەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لهسهر چۆنیەتیی چارهسهری مەسەلەی میللی لە ئێران بۆ بەشداران رون بکاتەوە.
شایانی باسه لە رەوتی کاری کۆنگرە هەیئەتی حیزب توانی دەگەڵ بەشیکی بەرچاو لە کەسایەتییهکانو نوێنەرایەتی رێکخراوەکان دیدار و چاوپێکەوتن بکا.