سه‌عید شێرزاد، به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه له ڕۆژی ١٧ی سه‌رماوه‌زه‌وه مانی له خواردن گرتووە و لێوه‌كانی خۆی درووه، سه‌ره‌ڕای خراپیی ته‌ندروستی له چوون بۆ بنکەی تەندروستیی زیندانی خۆی ده‌بوێرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، سه‌عید شێرزاد كه له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی مانی له خواردن گرتووه، له‌م حه‌وتوویه‌دا چه‌ندین جار بووراوه‌ته‌وه و هێشتا ئاماده نییه بۆ بنکەی تەندروستی زیندان بچێ و ده‌ڵێ، من ئه‌وه‌م ئه‌زموون كردوه و ئیزن ناده‌م له زیندانی گه‌وهه‌رده‌شت سێڕۆمم بۆ دابنێن.
شێرزاد به ڕه‌گه‌ز كرماشانییه و له‌دایكبووی تارانه. پێشتر كه‌ماڵ ئه‌حمه‌د ڕه‌مه‌زان پێش گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی قه‌زوێن، له‌و كاته‌یدا كه بۆ نه‌خۆشخانه‌یان ده‌برد ئه‌وه‌نده‌یان لێدابوو چه‌ند ڕۆژ بێهۆش كه‌وتبوو و توانای ڕۆیشتنی نه‌مابوو، حه‌وتوویه‌ك له‌وه‌پێش به‌همه‌ن موسیوه‌ند كه ئه‌ویش له‌حاڵی مانگرتن دایه، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زیندان بانگ ده‌كرێ و به‌هۆی لاوازبوون و دابه‌زینی فشار به ناچاری به ویلچێر بۆ ده‌فته‌ری زیندان گواسترایه‌وه و ئه‌ویش له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی زیندانه‌وه زۆریان لێدابوو و ته‌نانه‌ت له ڕێگادا ئه‌شكه‌نجه‌یان كردبوو.
شێرزاده ده‌ڵێ، من درێژه به مانگرتنه‌كه‌م ده‌ده‌م و ئاماده‌م له به‌ندی ١٢ی زینداندا بمرم و وه‌به‌رده‌ست مه‌ئموورانی زیندان نه‌كه‌وم. لێره‌وه داوا له هه‌موو ئازادیخوازان و چالاكانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌م كه به هانای به‌ندكراوانی سیاسییه‌وه بێن و كرده‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناو زیندانه‌كان له‌قاو بده‌ن.
ڕۆژی ١٧ سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، سه‌عید شێرزاد، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج سه‌باره‌ت به بارودۆخی خراپی زیندانیانی نه‌خۆش مانی له خواردن گرت و لێوه‌كانی ته‌قه‌ڵدا.
سه‌عید شێرزاد تمه‌ن ٢٧ ساڵ، چالاكی سیاسی و ئه‌ندامی حه‌شیمه‌تی به‌رگریی له منداڵانی كار و شه‌قام له رۆژی ١٨ی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٣ ده‌سبه‌سه‌ركرا. ناوبراو ماوه‌ی 2 مانگ له به‌ندی ٢٠٩ی ئێڤین به‌بێ ملاقات و پارێزه‌ر له ژووری تاکەکەسی‌دا ڕاگیرا. ناوبراو ڕۆژی ٢١ی خه‌رمانانی ساڵی ٩٤ له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای شۆڕش له تاران پاش تێپه‌ڕبوونی ١٥ مانگ دادگایی كرا و به تۆمه‌تی پێكهێنانی كۆبوونه‌وه و هه‌وڵدانی دژی ئه‌منیه‌تی نیشتمانیی، حوكمی ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیریی به‌سه‌ردا سه‌پا.











