بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان چەند رۆژ لەمەوپێش کەسایەتییەکی خەمخۆر و پاڵپشتی حیزب ، بە ناوی تەها قادرزادە لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان دەکا. کاک تەھا قادرزادە دڵسوزی حیزبی دیموکراتی کوردستان و کەسایەتییەکی سادق و خۆشناوی ناوچەی گەورەکایەتی مەهاباد بوو.
برایەکی ناوبراویش بەناوی عومەر قادرزادە لە ئاوایی گلێنان بەدەستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی شەھید کراوە .
کاک تەھا قادرزادە دوای ماوەیەک بەربەرەکانی کردن لە گەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە تەمەنی ٨٥ساڵەیی لە رۆژی ٤ی بەفرانبار بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شایانی باسە ناوبراو باوکی خاتوو ئەسمەرقادرزادە, هاوسەری کاک حوسین چەمەکە کە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانن و لە دەروەی وڵات دەژین.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای پێسکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی لە سەرجەم بنەماڵەو کەسوکاری خوالێخۆشبوو، بەتایبەتی خاتوو ئەسمەرقادرزادە، خۆی لە خەمیان بە بەشدار و شەریک دەزانێ.











