لە کۆبوونەوەی هەیئەتێکی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەهەولێر لەگەڵ کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران‌دا پێوەندییەکانی دوولایەنو باسە گرینگەکانی ڕۆژ تاوتوێ کران.
ڕۆژی چوارشه‌ممه 19ی خاکه‌لێوه‌ی 94 هه‌یئه‌تێکی نوێنه‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له هه‌ولێر به سهرپەرستیی زاگرۆس خسرویو به هاوڕێیه‌تی سامان ڕیشه ساحب سه‌ردانی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیان له هه‌ولێر کرد‌و له‌لایه‌ن شاندیی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێمۆکرات ئیبراهیم زێوهییو حەسەن کاکیلییهوه پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌و دانیشتنه‌دا هێندێک بابه‌ت و ته‌وه‌ری پێوه‌ندیدار به پرسی کورد‌و رووداوه‌کانی ناوچه‌و جیهان هاتنه به‌ر باس‌و ئاڵوگۆری بیرورایان له سه‌ر کرا.
تهفاهومنامهی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 له لۆزان یەک لەو بابەتانە بوو کە لەو کۆبوونەوەیەدا هاتە بەرباس و قسە لەسەر ئەوە کرا کە هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دەبێ چۆن ته‌عامول ده‌گه‌ڵ بارودۆخی پاش رێککه‌وتنامه‌ی ئێران‌و وڵاتانی زلهێزی جیهانی بکه‌ن به جۆرێک پرسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و خه‌باته‌که‌ی نه ته‌نیا له په‌راوێز نه‌خرێ، به‌ڵکوو به هاوههڵوێستیو وه‌سه‌ریه‌ک خستنه‌وه‌ی وزه‌و تواناکانی هێزه سیاسییهکانو گه‌له‌که‌مان له نێوخۆی وڵات ته‌کانێک به شێوه‌و مێتۆده‌کانی خه‌باتی هێزه سیاسییهکانو چالاکییه‌کانی نێوخۆیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بدرێ .
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیەدا دوو لایه‌ن به دوور‌و دریژی باسیان له پێویستیی به خۆداهاتنهوهی هه‌ر کام له هێزهسیاسییهکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ چۆنیه‌تیی ده‌ربازبوون له‌و دۆخه کرد‌و لەو پێوەندییەدا لێک نێزیکبوونه‌وه‌ی زیاتر‌و بوونی هاوهه‌ڵوێستیی و به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌شی پراکتیکی لە نێوان ئەو هێزانەدا به هه‌نگاویکی زهرووریو حاشاهه‌ڵنه‌گر باسی کرا.