رێکخراوی نێونەتەوەیی ئەنتێرناسیونالی سۆسیالیست لە پەیامێکدا کردەوە تێرۆریستییەکەی شەوی یەڵدای مەحکووم کرد و لە گەڵ حیزب هاوخەمیی دەربڕێ.
لە بەشێک لە پەیامەکە هاتووە؛ ئاگادارکراینەوە کە لە شەوی ٢٠ی دێسامبر لە کردەوەیەکی نامرۆڤانەدا حیزب دێموکراتی کوردستان دەبێتە ئامانجی تێرۆریستان و لە ئاکامدا پۆلێک پێشمەرگەی ئەو حیزبە کە ئەندامی ئەنتێرناسیونالی سۆسیالیستە دەبنە قوربانی و گیانیان لەدەستدەدەن، ئەو هێرشە لە کاتێک روودەدا کە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان خەریکی ڕێورەسمی رێزگرتن لە یادی لە دایکبوونی عەبدولرەحمان قاسملوو بوون کە لە ساڵی ١٩٨٩ لە ڤییەن تێرۆر کرا.
هەواڵەکان باس لەوەدەکەن لە کۆتایی ئەو رێورەسمەدا بە تەقاندنی دوو بۆمبی چێندراو، پۆلێک لە ئەندامانی ئەو حیزبە دەبنە قوربانیی ئەو کردەوە ترۆریستییە.
ئەنتێرناسیونالی سۆسیالیست وێڕای سەرەخۆشی کردن لە حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵەی قوربانیان، پشتیوانیی بەهێزی خۆی لە سەرجەم ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دووپات دەکاتەوە.
ئەنترناسیونالی سۆسیالیست
٢١ی دسامبری ٢٠١٦











