ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند كه به‌شێك له سه‌ربازانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بوونه ئه‌ندامی تالیبان.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه، كاربه‌ده‌ستانی وه‌لایه‌تی فەراهـ له ڕۆژاوای ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاند كه به‌شێك له سه‌ربازانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بوونه ئه‌ندامی تالیبان و ڕیزه‌كانی خۆیان به یه‌كجاری بۆ ناو ئەو رێکخراوە به‌جێهێشتووە.
جه‌میله ئه‌مینی سه‌رۆكی شوورای وه‌لایه‌تی فەراهـ ئیدیعای كرد، ژمارەیەک لە سه‌ربازانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕیزه‌كانی خۆیان به‌جێهێشتووه و ئێستا له ناو تالیبان چالاكیی ده‌كه‌ن.
ناوبراو گوتی، له ماوه‌ی ڕابردوودا زیاتر له 25 كه‌س له ئه‌ندامانی سپای پاسداران و تالیبان له‌م وه‌لایه‌ته كوژراون.
هه‌ر له پێوه‌ندییه‌دا محه‌ممه‌دناسر مێهری، وته‌بێژی والیی فەراهـ ده‌ڵێ، كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی پرسه‌یان بۆ سه‌ربازه كوژراوه‌كانی خۆیان له وه‌لایه‌تی فەراهـ داناوه. ئه‌م هه‌واڵه له حاڵێكدا بڵاوكرایه‌وه كه محه‌ممه‌دئاسه‌ف نه‌نگ، والی فەراهـ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه ئێران ده‌ستی له نائه‌من بوون و نانەوەی توندوتیژی له‌م وه‌لایه‌ته‌دا هه‌بووه و ته‌نانه‌ت ڕێگریی له هه‌ڵبه‌ستنی به‌نداوی به‌خشئاباد كردوه.