داواكاریی مامۆستا ڕه‌زا عه‌بدی، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ئایینیی سه‌لاحه‌دین ئه‌یووبی له ورمێ له‌لایه‌ن دادگای تایبه‌تی ڕووحانیه‌تی ته‌ورێز له‌سه‌ر داواكاریی ناوه‌ندی گه‌وره‌ی ئیسلامی و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، مامۆستا ڕه‌زا عه‌بدی ڕۆژی چوارشه‌ممه پاش بانگكرانی بۆ دادگای تایبه‌تی ڕووحانیه‌ت له شاری ته‌ورێز، ده‌سبه‌سه‌ر و حوكمی ٦ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان و ٢ ساڵ دوورخراوه‌یی بۆ بڕایه‌وه و ئێستا له زیندانی ناوه‌ندیی ته‌ورێزدا ڕاگیراوه.
ناوبراو ساڵی ڕابردوو به هۆی فشاری ئیداره‌ی ئیتلاعات و ناوه‌ندی گه‌وره‌ی ئیسلامیی شاری ورمێ ده‌ستی له پێشنوێژیی مزگه‌وتی گه‌ڕه‌كی ئیسلام‌ئابادی ئەو شاره هه‌ڵگرت و كه‌سێكی نزیك به خۆیان و نزیك به كۆماری ئیسلامی‌یان لەو مزگەوتە داناوه و ئێستا له‌گه‌ڵ داواكاریی ناوبراو بۆ پێداچوونه‌وه به حوكمه‌كه‌ی دژایه‌تی ده‌كرێ.
هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌م سیما ناسراوه ئایینییه، بۆ ملنه‌دان و گوێڕایه‌ڵنه‌بوون به داواكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه‌كان بووه كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا داوایان لێكردبوو كه ده‌بێ قوتابخانه‌ی ئایینیی سوننی مه‌زهه‌بی سه‌لاحه‌دین ئه‌یووبی له ورمێ دابخرێ.
پێشتر چالاكانی كورد له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی مامۆستا ڕه‌زا خوازیاری ئازادكرانی ناوبراو بوون. مامۆستا ڕه‌زا عه‌بدی چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ناوه‌ندی گه‌وره‌ی ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه كه ده‌بێ له كاتی وتاردانی هه‌ینیدا به‌دڵی ئه‌وان قسه بكا، به‌ڵام تا ئێستا ته‌سلیمی داواكارییه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه.











