ڕۆژی ڕابردوو دوایین كۆبوونه‌وه‌ی دادگاییكردنی فه‌رزاد پوورمورادی، ڕۆژنامه‌نووس و چالاكی سیاسیی كورد له دادگای كرماشان به‌ڕێوه‌چوو.
فه‌رزاد پوورمورادی به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وی درۆ به مه‌به‌ستی هاندانی ڕای گشتی و بێڕێزی كردن به كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگای شۆڕش به سه‌رۆكایه‌تیی قازی مه‌حمودیان و به‌شداریی شه‌هاب تەجەری، پارێزه‌ری ناوبراو به‌ڕێوه‌چوو.
پوورمورادی له ڕۆژی ١٥ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له لقی ١٠٣ی دادگای سزاكانی كرماشان به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وی درۆ به مه‌به‌ستی هاندانی ڕای گشتی و بێڕێزی كردن به كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم دادگایی كرا.
ناوبراو ڕۆژی ١٣ی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر و پاش تێپه‌ڕكردنی ٤٨ ڕۆژ لێكۆڵینه‌وه له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه و دانپێدانان به كارگه‌لێك كه نه‌یكردوون و به‌دانانی بارمته‌ی ٩٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.
شایانی باسه كه پوورمورادی به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی خه‌به‌ریی كرماشان پۆست و چالاكی دنیای مه‌جازی له كرماشان بوو و یه‌كێك له لایه‌نگرانی ریفۆرم له ئێرانه.











