جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسداران گوتبووی، خیانه‌تی ڕێبه‌رانی فیتنه مه‌ترسیدار، تێكده‌ر و جێی لێبووردن نییه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له نێوخۆی ئێران، پاسدار حوسێن سه‌لامی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی، “هیچكات ویژدانی به‌خه‌به‌ری خه‌ڵكی ئێران له كه‌سانێك خۆش نابن كه ده‌یانهه‌ویست دژی نیزام هه‌ستنه‌وه و ئێران به بێگانه‌كان ببه‌خشن”.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی، ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئەو كه‌سانه له ماڵی خۆیاندا و ته‌ریك کردنه‌وه‌یان له كۆمه‌ڵگه چووكترین سزای حكومه‌ت بۆ ئەو كه‌سانه‌یه.
سه‌لامی له كۆتاییدا ده‌ڵێ، ٩ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ ئاو به ئاگری ڕووداوی ساڵی‌٨٨ داده‌كه‌ین و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ناوی له مێژوودا ده‌سڕینه‌وه.