له پێنجەمین رۆژی رووداوی کاره‌ساتباری ته‌وقینه‌وه‌کانی به‌رده‌م یه‌کێک له بنکه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که بوو به هۆی شه‌هیدبوون و بریندار کرانی چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی حیزب، ئەندامان و دۆستانی بەئەمەگی حیزب لە شاری نەغەدە چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.
لایەنگرانی کوردپەروەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری نەغەدە، وێڕای مه‌حکوومکردنی هێرشی تیرۆریستیی بۆ سه‌ر حیزبی دێموکراتی کوردستان, هاوخه‌میی خۆیان له گه‌ڵ که‌سوکار و، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی شه‌وی یه‌ڵدا ده‌ربڕی و لە شەقامی موعەللیم و بەردەرکی مزگەوتی حاج خدر و شەقامی پیرانشار و بەردەرکی شیرکەتی نەفت و, گەڕەکی شێخ شەڵتووت و چەند شوێنی دیکەی ئەو شارە، تراکت و نووسراوەی پێوەندیداریان بڵاوکردەوە.
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێ‌زانین بۆ چالاکیی و تێکۆشانی سه‌رجه‌م دۆستان و خه‌مخۆرانی حیزب لە شاری نەغەدە، سڵاویان بۆ دەنێری و، سپاسیان ده‌کا.











