سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ٥ ده‌سبه‌سه‌ركراوی كامیارانی هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه كه ماوه‌ی نزیك به 2 مانگه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە ده‌سبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، سه‌ره‌تای مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له سنه به بیانووی لایه‌نگری له حیزبێكی كوردیی به‌رهه‌ڵستكاری ڕێژیم ٥ كه‌سیان له ناوچەی ژاوه‌رۆی سه‌ربه شاری كامیاران ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستۆته‌وه.
ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كان بریتین له نامدار قوربانی كوڕی جه‌عفه‌ر، محه‌ممه‌د سادقی كوڕی مه‌عڕووف، حه‌یده‌ر قوربانی كوڕی عه‌لی خه‌ڵكی ئاوایی بزوه‌ش، حوسێن ڕۆحانیكوڕی قادر خه‌ڵكی ئاوایی كاشته‌ر و، عه‌بدوڵا پشائاباد كوڕی محه‌ممه‌دعه‌لی، خه‌ڵكی ئاوایی زیویه.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌م كه‌سانه‌یان ئاگاداركردۆته‌وه كه به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌ی ئه‌م به‌ندكراوانه نه‌كه‌ن با دواتر په‌شیمان نه‌بنه‌وه. تا ئێستا هیچ چه‌شنه تۆمه‌تێكیان وه‌پاڵ نه‌داون به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی گوتوویانە به تۆمه‌تی لایه‌نگریی له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ركراون و تا لێكۆڵینه‌وه‌یان ته‌واو ده‌بێ و په‌روه‌نده‌ی قه‌زاییان بۆ پێكده‌هێندرێ، مافی گرتنی پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتنیان نییه.











