كه‌سێك له شاری ماكۆ به‌هۆی له‌قاودانی گه‌نده‌ڵیی ئیداری و ماڵیی ناوچه‌ی ئازادی تیجاریی ماكۆ، حوكمی زیندان و لێدانی قامچی به‌سه‌ردا سه‌پا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، ئه‌ندازیار ڕه‌زا ڕه‌زازاده سه‌رۆكی پێشووی شوورای شاری ناوچه‌ی ئازادی تیجاریی ماكۆ به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به گه‌نده‌ڵیی ڕێكخراوی ناوچه‌ی ئازادی ماكۆ زیندانی كرا و ٧٤ قامچیشی لێدرا.
هێشتا چه‌ند ڕۆژ له ڕاگه‌یاندنی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی حه‌سه‌ن ڕۆحانی تێنه‌په‌ڕیوه كه، ڕه‌زا ڕه‌زازاده له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران به لێدانی ٧٤ قامچی و ٤ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مەحکووم کرا.











