بە ئامادەبوونی بەشێک لە کاربەدەستانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ و نزیک ٧٠ کەس لە بەندکراوانی ئەو زیندانە، حوکمی پەڕاندنی چوار قامکی دەستی دوو برا لەو زیندانه جێبەجێ کرا.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانبار، دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە زیندانی ناوەندیی ورمێ سزای پەڕاندنی قامکی دەستی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “فەرامەرز بێغەم ” تەمەن ٣٨ ساڵ و “مەجید بێغەم” تەمەن ٤٥ ساڵ، کە هەر دووکیان برا بوون لە پێش چاوی زیندانییەکانی دیکەوە بەڕێوەبرد.
مەجید و فەرامەرز ماوەی چوار ساڵ و نیوە بە تاوانی دزی کردن لە زیندانی ناوەندیی دەریای شاری ورمێ ڕاگیراون.
شایانی باسه که ئەو دوو برایه بە تاوانی دزی کردن سزای پەڕاندنی چوار قامکی دەستیان لە ناو زیندانی ورمێ بەڕێوچووە.











